بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گەرماوی عەلی قولی ئاغا لە جۆری بیناسازیی ئەسفەهان لە کۆتایی سەردەمی سەفەوییە. بینای گەرماوەکە دوو گەرماوی گەورە و بچووک لە خۆ دەگرێت و هەر یەک لەو دوو گەرماوەش دوو بەشی سەرەکی لە خۆ دەگرێت و ژنان و پیاوانی ئەو سەردەمە بە جیا کەڵکیان لێ وەرگرتووە.
عەلی قولی ئاغا مزگەوتێکیشی هەر بە ناوی خۆی درووست کردووە و لە گەڵ براکەی بە ناوی خەسرەو ئاغا گەرماوی خەسرەو ئاغاشیان درووست کردووە. ئەم دوو کەسە لە کەسانی خێرخوازی سەردەمی خۆیان بوون.
گەرماوی عەلی قولی ئاغا پاش نۆژەنکردنەوە لە ئێستادا بووەتە مۆزەخانەی کەلتوری و مرۆڤناسی و شوێنی سەردانیکردنی گەشتیاران.
گەرماوەکە لە شاری ئەسفەهان و لە شەقامی بید عەبدی دایە./.