بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشە دڕندانەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە و شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک خەڵکی فەڵەستین بە تایبەت فەرماندە باڵاکەی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی ئیدانە کرد.
ناوبراو ئەم تاوانەی ڕژێمی زایۆنیستیی بە ئاژاوەگێڕیی نوێ ناو برد و وتی: بەرپرسیاریەتی ئەم تاوانە و لێکەوتەکانی لە ئەستۆی ڕژێمی ڕەگەزپەرستی زایۆنیستییە.
کەنعانی وتی: مافی یاسایی گەل و گرووپەکانی خۆڕاگری فەڵەستینە کە لە بەرامبەر ئەم تاوانە بەرگری لە خۆیان بکەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها داوای لە سەرجەم وڵاتانی جیهان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کرد ئەرک و بەرپرسیاریەتی یاسایی، ئەخلاقی و مرۆڤی خۆیان لە بەرگری گەلی فەڵەستین، ئیدانەکردنی تاوانەکەی ڕژێمی زایۆنیستی و ڕێگری لە دووبارەکردنەوەیان وەک هۆکاری سەرەکی ئاڵۆزی و ناسەقامگیری لە ناوچەکە بە جێ بێنن./.