بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تویتێکدا بە بۆنەی پەنجا و سێهەمین ساڵیادی سووتاندنی مزگەوتی ئەقسا ڕایگەیاند: 53 ساڵ بەر لە ئێستا و لە 21 ی ئابی ساڵی 1969، زایۆنیستەکان مزگەوتی ئەقسا ڕووگەی یەکەمی موسڵمانانیان سووتاند و ئەمە یەکەمین و کۆتا تاوانی داگیرکارانی فەڵەستین نەبوو.
ناوبراو ڕایگەیاند: خۆڕاگری تاکە ڕێگای ڕزگارکردنی فەڵەستینە و مزگەوتی ئەقسا و سەرجەم مزگەوتەکانی جیهان تا ئازادیی تەواوی فەڵەستین، ناوەندی خۆڕاگریی دژ بە زایۆنیستەکان دەمێننەوە.
21 ی ئابی 1969 مزگەوتی ئەقسا لە لایەن زایۆنیستە توندڕۆکانەوە سووتا و زیانێکی زۆر بەر ڕووگەی یەکەمی موسڵمانان کەوت./.