بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قاسم ئەلکەریتی فەرماندەی پرۆسە سەربازییەکانی لیوای 41 ی حەشدی شەعبی لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند کە زۆربەی پەناگە و شوێنی خۆحەشاردانی تیرۆریستانی داعش لە نێوان پارێزیای دیاکە و تارمیە لە لایەن هێزەکانی حەشدەوە ڕووخاوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە دابەشکردنی ناوچە سنورییەکان لە نێوان حەشدی شەعبی، هێزەکانی پاسەوانی سنور و سوپای عێراق، وتی: بوونی هەزاران تیرۆریست لە گرتووخانەکانی هێزەکانی هەسەدە و ئەمریکا لە سوریا بە هەڕەشەیەک لە سەر عێراق دادەنرێت.
ئەلکەریتی ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو تیرۆریستانە زیاتر لە 10 هەزار کەسە.
وتیشی کە ئەمریکا بەربەست دەخاتە بەردەم هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ پاراستنی سنورەکانی عێراق لە گەڵ سوریا و هەروەها بەردەوام بنکە و بارەگا سەربازییەکانیشی بۆردومان دەکات./.