بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە بە هۆی تەقینەوەیەک لە مزگەوتی گشتی گازرگای هەرات لە ئەفغانستان، مەولەوی موجیب عەبدولڕەحمان ئەنساری وتارخوێنی مزگەوتەکە کوژراوە.
تەقینەوەکەش ئەمڕۆ هەینی 2 ی ئەیلولی 2022 ڕوویدا و بەو هۆیەوە ژمارەیەک لە نوێخوێنەکان کوژران و بریندار بوون.
تا ئێستا هیچ کەس یان گرووپێک بەرپرسیاریەتی تەقینەوەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە و باس لە کوژرانی لانیکەم 20 کەس دەکرێت.
وتارخوێنی ئەو مزگەوتە بە ناوی مەولەوی ئەنساری لە لایەنگرانی دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان بووە.
هاوکات لە گەڵ ئەم تەقینەوەش، کۆبوونەوەیەکی ئابوری بە ئامادەبوونی مەلا برادەر جێگری سەرۆک وەزیرانی تاڵیبان لە هەرات بەڕێوەچوو./.