حکومەتی ڕزگاری نیشتمانیی یەمەن گەورەترین مانۆڕی سەربازی خۆیی بەڕێوەبرد. لەو مانۆڕەدا نوێترین دەسەکەوتە سەربازییەکانی یەمەنییەکان نمایش کرا.
جۆرەکانی چەک و کەرەستەی سەربازیی نمایشکراو لە مانۆڕەکەدا بە تایبەت لە بواری مووشەکی، پیشاندەری ئەوەیە کە ئەنساروڵڵا دەسەڵاتی بە سەر ناوچەکانی چواردەور لە دەریای سور و گەروی بابولمەندەب دا هەیە.
نمایشکردنی دەسکەوتەکانی نوێ لە ڕاستیدا وەڵامێکە بۆ بانگەشە و پڕوپاگەندەی 8 ساڵەی هاوپەیمانیی سعوودیە کە دەڵێن یەمەنییەکان چەک و کەرەستە سەربازییەکانی خۆیان لە ئێرانەوە هاوردە دەکەن. یەمەنی گەمارۆدراو لە وشکانی، ئاسمان و دەریاوە ڕۆژی پێنج شەممە توانا خۆماڵییەکانی خۆیی لە وەبەرهێنان و درووستکردنی گرنگترین و پێشکەوتووترین چەکەکان نمایش کرد.
ئەم نمایشی هێزەش پیشانیدا کە بە پێچەوانەوەی تێڕوانینەکان، ئەنساروڵڵا لە یەمەن ناسڕێتەوە و سعوودیە و هاوپەیمانەکانی ناچارن لە تەنیشت سنورەکانی خۆیان حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانی بۆ هەمیشە و داهاتوو قبووڵ بکەن و هەلومەرجەکە لە دوژمنایەتییەوە بۆ هاوکاری لە گەڵ ئەم نوێنەرەی ئیسلامی سیاسی بگۆڕن.
پەیامی گرنگی دیکەی نمایشە سەربازییەکە جەختکردنەوە لە دیاریکردنی چارەنووسی ئەو ئاگربەستەیە کە پێدەچێت ئەنساروڵڵا بە مسۆگەربوونی داواکارییەکانی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانیی یەمەن دەیەوێت بە ئەنجام بگات. ئەنساروڵڵا بەم مانۆڕە سەربازییە جەختیکردەوە کە دۆخی نێوان شەڕ و ئاشتی ناتوانێت درێژەی هەبێت./.