بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وتەبێژی یەکێتی ئەورووپا شەوی دووشەممە جەختیکردەوە کە بەرپرسانی ئەورووپی لە گەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانی وزە هەوڵ دەدەن.
کەناڵی جزیرە لە سەر زاری ئەو بەرپرسە ئەورووپییە ڕایگەیاندووە کە لە زستانی داهاتوو بە هۆی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا، وڵاتانی ئەورووپی ڕوبەڕوی قەیرانێکی دژوار دەبنەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە وڵاتانی ئەورووپی دەبێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانی وزە یەکگرتوو بن.
ووتەبێژی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاندووە کە بە هۆی قەیرانی ئۆکرانیاوە قۆناغێکی هەستیار هاتووەتە پێشەوە.
جۆزپ بۆڕێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپاش پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لە چەند مانگی داهاتوو، دۆخێکی چارەنووسساز ڕوبەڕوی وڵاتانی ئەورووپی دەبێتەوە./.