بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی شوشتەری سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی کۆبووە و جەختی لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەر دوو لا بە تایبەت لە بواری کەلتوری و ڕۆشنبیری کردەوە.
سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها کۆمەڵە کتێبێکی پێشکەش بە کتێبخانەی پارێزگای سلێمانی کرد کە دیوانی شاعیرانی گەورە و فارسی زمانی ئێرانی بە ناوەکانی فیردەوسی، مەولەوی، سەعدی، حافز و خەیام ی لە خۆ گرتبوو./.