بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خزر حەبیب لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە کاردانەوەی بەرامبەر بە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی حەماس و حکومەتی سوریا، وتی: ئەمە هەنگاوێکە بە ئاراستەیەکی درووست و دەبێتە هۆی بەهێزبوونی بەرەی خۆڕاگری لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی، پچڕانی پەیوەندییەکان لە بەرژەوەندی سوریا، حەماس و ئامانجەکانی گەلی فەڵەستین نییە.
ناوبراو وتی: سوریا کاراکتەرێکی گرنگی شەڕی ڕوبەڕوبونەوەی دوژمنی زایۆنیستییە و هەڵوێستەکانی بنەڕەتی و نەگۆڕە و ئەم هەڵوێستانەش لە بەرژەوەندی دۆسیەی فەڵەستین، گەلەکەی و ئۆممەی عەرەبییە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پیلانی سازشت لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی.
ئەو سەرکردە باڵایەی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی کە هەرچی یەکڕیزی ناوخۆیی لە بەرەی خۆڕاگری زیاتر بێت، کاریگەری زۆری لە سەر خێراتربوونی پرۆسەی لەناوچوونی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت.
بزوتنەوەی حەماس ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو وێرای دەستخۆشی لە پاڵپشتییەکانی سوریا بۆ گەلی فەڵەستین و ئامانجەکانی، دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئەم وڵاتە ڕاگەیاند./.