بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە لە شەوی شەممە تا بەرەبەیانی یەک شەممە 18 ی ئەیلولی 2022، بە هۆی چەند تەقەکردنێک لە ویلایەتی شیکاگۆ 18 کەس کوژران و بریندار بوون.
شیکاگۆ تریبۆن ڕایگەیاندووە کە دوو کەس لە بەرامبەر بینایەکی نیشتەجێبوون و دوو کەسی دیکە لە شەقامی 113 ی ئەم شارە تەقەیان لێکرا و یەکێک لەوان دەستبەجێ کوژرا.
پۆلیسی ویلایەتی شیکاگۆ ڕایگەیاندووە کە کەسێکی 21 ساڵەش بە هەمان شێوە لە ناوچەیەکی دیکە کوژراوە.
بەرپرسانی خۆجێی ڕایانگەیاندووە کە لە ڕووداوەکانی شەوی شەممە تا بەرەبەیانی یەک شەممە، 4 کەس کوژران و 14 کەسی دیکەش برینداربوون./.