بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان بە ئاماژە بە ئاژاوەگێڕی هەندێک بەکرێگیراوی گرووپە تیرۆریستییەکانی دژبەری شۆڕش لە ئێران و بانگەشەی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، وتی: وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەوانەی بانگەشەی مافی مرۆڤ دەکەن لە بەرامبەر کوژرانی 50 مرۆڤی بێ تاوان لە تەقینەوەی ناوەندێکی فێرکاری لە کابوڵی ئەفغانستان هیچ هەڵوێست و لێدوانێکیان نەبوو، بەڵام مردنی مەهسا ئەمینییان کردە بیانوویەک بۆ ئاژاوەگێری و تێکدانی ڕەوشی ناوخۆیی ئێران.
سەرۆکی خۆڕاگریی لوبنان وتی: حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئەمریکا بەو ڕاستییە گەیشتوون کە ئێران وڵاتێکی بەهێزە و بەم بۆنەوە هیچ کات شەڕی ڕاستەوخۆی ئەم وڵاتەیان نەکردووە و بەردەوام هەوڵی ئاژاوەگێڕی ناوخۆییان داوە.
نەسروڵڵا بەرامبەر بە دۆستانی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: نیگەران نەبن، دەسەڵاتداری ڕاستەقینەی ئێران ئیمام مەهدییە و ئەم حکومەتە بەهێزتر و بە ئیرادەتر لە هەر کاتێکی دیکەیە، لە ڕابردووش ڕووداوی لەمە قورستر هەبووە. ئێران وڵاتێکی بەهێزە و بە حیکمەتی ڕێبەر و خەڵکەکەی هیچ کات دوژمنان بە سەریدا زاڵ نابن./.