بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە مێژووییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم بینایە لە ساڵی 1245 ی کۆچی مانگی لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتی فەتحعەلی شای قاجاڕ درووست کراوە.
کاروانسەرای ڕوبات کەریم هێشتا وەک خۆی ماوەتەوە، نزیکەی 3500 مەتری چوارگۆشە ڕوبەری هەیە کە 2400 مەتری چوارگۆشەی وەک ژێرخانی بیناکە و 1000 مەتری چوارگۆشەیش وەک حەوشەی کاروانسەراکە بەکار هاتووە. سەرجەم ژوور و هۆڵەکانی ئەم کاروانسەرایە شێوازێکی یەکسانیان هەیە و ئەمەش وایکردووە کە جوانییەکی کەم وێنەی هەبێت.
بەشێک لە کاروانسەراکە وەک هۆڵی گشتی بەکار هاتووە و بۆنە و ڕێوڕەسمەکانی تێدا بەڕێوەچووە. لە بەشی پشتەوەی بیناکە دوو تاوەری چاودێری هەیە و بۆ ئەوەش بووە کە لە ڕووی ئەمنییەوە چاودێری کاروانسەراکە بکات.
بیناکە لە پاش لاوازبوونی پێگە و کاریگەری کاروانسەراکان، سەردەمێک وەک بنکەی سەربازی و پاشان وەک شوێنی مانەوەی کەسانی خۆجێی بووە. سەردەمێک درایە بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لە ئاکامدا ساڵی 1379 ی کۆچی هەتاوی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی میراتی کەلتوری، پیشەسازی دەستی و گەشتیارتی کرا و ئێستا بووەتە شوێنی بەڕێوەچوونی خولەکانی فێربوونی پیشەسازی دەستی لە قەزای ڕوبات کەریم.
ڕوبات کەریم تا 50 ساڵی ڕابردوو بە یەکێک لە شوێنە گرنگەکانی حەوانەوەی کاروانییەکان لە ڕۆژئاوا و باشوری دەشتی تاران هەژمار دەکرا. لە ڕاستیدا ناوی ئەم ناوچەیە لە وشەی ” ربط ” وەرگیراوە کە لە زمانی عەرەبیدا بە واتای ” هەوسارکردنی ئەسپە ” و شوێنێکە کە بەدەر لە بوونی ئاو، ژووری زۆری بۆ مانەوەی کاروانییەکان هەبووە.
کاروانسەرای فەتحعەلی شایی کەوتووەتە ڕوبەڕوی مزگەوتی گشتی لە ڕوبات کەریم و لە شەقامی ئیمام خومەینی (رە)، کۆتایی شەقامی موسەلا، دووسایدی شەهید سەید موجتەبا کەماڵی دەتوانن سەردانی بکەن./.