بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمان لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا بە ئاماژە بە پەیوەندی بەهێزی هەر دوو وڵات و ئیرادەی هەر دوو لا بۆ پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان بە تایبەت هاوکارییەکان لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، سەبارەت بە دوایین دۆخی دانوستانەکانی ڤیەننا بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ستایشی هەوڵەکانی وەزیری دەرەوەی عۆمانی کرد بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی بەهێز و بەردەوام، لە نێوان ئێران و لایەنەکانی دیکە./.