بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر زانیار پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان ڕایگەیاندووە کە کاڵبوونەوەکە بە زۆری لە لەپ و خەتەکانی دەست و پەردەی چاودا دەردەکەوێت و دواتر لە هەموو پێست و ڕووخساردا هەستی پێدەکرێت.
ئەو پزیشکە ڕایگەیاندووە کە ڕەنگ پەڕین و کاڵبوونەوە یەکێک لە نیشانە گرنگەکانی کەم خوێنییە. ئەو نیشانەیە زۆربەی جار گەر هۆکارەکەی کەمی ئاسن بێت هەتا تەمەنی یەک ساڵی هەستی پێناکرێت و تەنیا بە پشکنین کەم خوێنییەکە دەردەکەوێت.
نیشانەکانی دیکەی کەم خوێنی بریتین لە:
نەمانی حەزی خواردن.
گەشەی خاو.
کەمبوونەوەی توانای زیرەکیی منداڵەکە.
بێ حەواسی.
ئەگەر خوێنی زۆر لەم بێت ڕەنگە کار لە فەرمانی دڵ بکات.
هەندێک کاتیش زوو ماندوو بوون و شەکەتی و تەنگەنەفەسی./.