بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێرەدا ئاماژە بە باشترینی ئەو خۆراکانە دەدرێت کە کاریگەریی لە سەر زوو چاکبوونەوەی شکانی ئێسک هەیە.
کالسیۆم:
هۆکارە بۆ بەهێزبوونی ئێسک و یارمەتی چاککردنەوەی شکاوی دەدات، کەسانی پێگەیشتوو لە ڕۆژێکدا پێویستیان بە 1000 تا 1200 ملیگرام کالسیۆم هەیە.
باشترین سەرچاوەکانی کالسیۆم بریتین لە: شیر، ماست، پەنیر، برۆکلی، کاهو، پاقلەمەنییەکان، ماسی سەلەمون، شیری بادەم.
پرۆتین:
یارمەتی جەستە دەدات کە سوود لە کالسیۆم وەربگرێت، هەروەها ئێسک پتەو دەکات.
باشترین سەرچاوەکانیشی بریتین لە: گۆشت، ماسی، شیر، پەنیر، ماست، هێلکە، چەرەسات و پاقلەمەنییەکان.
ڤیتامین D:
پێویستە بکرێتە بەشێک لە سیستەمی خۆراکی، ئەگەر بیر لە زوو چاکبوونەوەی ئێسکەکان دەکەیتەوە.
باشترین سەرچاوەکانیش بریتین لە: تیشکی خۆر، میوە مزرەکان وەک پرتەقاڵ، کیوی، تەماتە، بیبەر، پەتاتە و سەوزە.
ئاسن:
بە بێ ئاسن جەستە بڕی پێویست بە خرۆکە سوورەکان بەرهەم ناهێنێت، بەمەش وا دەکات پرۆسەی چاکبوونەوە دوا بکەوێت، ئاسن یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی جەستە کۆلاجین بەرهەم بێنێت و زوو چاکببێتەوە.
باشترین سەرچاوەکانیش بریتین لە: گۆشتی سوور، قەل، ماسی، هێلکە، میوەی وشککراو، سەوزە گەڵا تۆخەکان وەک سپێناخ.
پۆتاسیۆم:
ئەگەر بڕی پێویست لە پۆتاسیۆم بە دەست بهێنرێت، ئەوا جەستە لە ڕێگای میزەوە کالسیۆم فڕێ ناداتە دەرەوە.
باشترین سەرچاوەکانیش بریتین لە: مۆز، پرتەقاڵ، پەتاتە، چەرەسات، ماسی، گۆشت و شیر./.