بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن کازمی قومی وەک باڵیۆزی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەفغانستان دەستنیشان کرا.
عەباس بەدری فەڕ کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کابوڵ ڕایگەیاندووە کە بە پێی کۆتایی هێنانی ئەرکەکانی بەهادۆر ئەمینیان وەک باڵیۆزی پێشووی ئێران لە ئەفغانستان، حەسەن کازمی قومی وەک باڵیۆزی نوێ دەستنیشان کراوە.
کازمی قومی لە سەرەتای دەسبەکاربوونی کابینەی سێزدەیەمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وەک نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری ئەفغانستان دەستنیشان کرا.
کازمی قومی یەکەم باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا لە پاش ڕووخانی حکومەتەکەی سەدام بووە./.