بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زۆربەی کەسانی تەندرووست بە پێستی ڕوونەوە دەتوانن ڤیتامین D ی پێویست لە وەرزی هاوین بە دانانی ڕۆژانەی دەموچاو، دەست و قاچەکانی خۆیان لە بەردەم تیشکی هەتاو بۆ ماوەی 5 تا 10 خولەک و دووبارەکردنەوەی لە چەندین جاری هەفتانە، دابین بکەن.
تیشکی هەتاوی لە زستان بۆ دابینکردنی ڕێژەی پێویستی جەستە لە ڤیتامین D بە پێویست دادەنرێت.، ئەمەش بە واتای ئەوە نییە کە ئەو بڕە پێویستە ڤیتامینە لە مانگە ساردەکانی ساڵدا دابین ناکرێت.
ڤیتامین D بۆ ڕاکێشانی کالسیۆم و پاراستنی ئێسکێکی بەهێز و تەندرووست زۆر گرنگە. کەمبوونی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی نەرمی، لاوازبوون و شکانی ئێسکەکان. ڤیتامین D هەروەها دەتوانێت کاریگەری لە سەر تەندرووستی جەستە بۆ ڕێگری لە هەوکردنەکان، تەندرووستی دڵ و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری هەبێت.
سەبارەت بەو ڕێژەی ڤیتامین D کە بۆ تەندرووستی دەبێت لە خوێندا هەبێت، بۆچوونی جیاواز هەیە. سەرەڕای ئەمەش، بە گشتی بۆ پاراستنی تەندرووستی ئێسک و مۆتابۆلیزمی سرووشتیی کالسیۆم، کەسانی تەمەن یەک تا 70 ساڵە دەبێت ڕۆژانە 15 میکرۆگرام لەم ڤیتامینە وەربگرن. هەروەها کەسانی تەمەن سەروی 70 ساڵ پێویستیان بە 20 میکرۆگرام هەیە.
ئەگەر نیگەرانی کەمبوونی ئەم ڤیتامینەن و مەترسی ئێسکە نەرمەتان لە سەرە، یان لە هەلومەرجێکدان کە کاریگەری لە سەر شێوازی ڕاکێشانی مادە خۆراکییە گرنگەکان دادەنێت، سەبارەت بە ئاستی ڤیتامین D ڕاوێژ بە پزیشکەوە بکەن.
ڤیتامین D بە ڕێژەی زیاتر لەوەی کە پزیشک باسی دەکات، بەکار نەهێنن. ڤیتامین D زیاتر لە ڕێژە و ئاستی خۆی دەتوانێت بگاتە ژەهراویبوون و هەندێک نیشانەی وەک ماندووێتی، لاوازی، سەرگێژە، ڕشانەوە، کەم ئاوی و ئێشی بە دواوە بێت./.