بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود عەباس لە پەیامێکی نووسراودا بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح و جەژنەکانی ساڵی نوێی زائینی، ڕایگەیاند: ناتوانین بەردەوامی کردەوە و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی مەسیحییەکان وەک بەشێکی دانەبڕاوی گەل و ناوچەکەی ئێمە، قبووڵ بکەین. ئێمە دژی هەر هەنگاوێکی ڕەگەزپەرستانەین کە ئامانجەکەی لەناوبردنی شووناسی نیشتمانیی فەڵەستین و میراتی کەلتوری مەسیحی و ئیسلامییەکەیە.
مەحمود عەباس وتی: ڕژێمی زایۆنیستی پەنای هێناوەتە سەرکوتکاری و ڕەگەزپەرستی و فەڵەستینییەکان لە خاک و ماڵی خۆیان دەردەکات و لە ساڵی 2022 بە سەدان کەسی فەڵەستینیی شەهید کردووە، ئێمە بە خۆڕاگری گەل و لە ناوەند و دادگا نێودەوڵەتییەکان ڕوبەڕوی ئەم هەوڵانەی ڕژێمی زایۆنیستی دەبینەوە، تەنیا ڕێگا بۆ مسۆگەربوونی ئاسایش و سەقامگیری و پێشکەوتنی گەلی فەڵەستین و سەرجەم گەلانی ناوچەکە، مسۆگەربوونی مافە ڕەواکانی گەلی فەڵەستینە بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکاری و ڕاگەیاندنی وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین بە پایتەختی قودسی ڕۆژهەڵات و گەڕانەوەی ئاوارەکان.
سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین وتی: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت واز لەم بێدەنگییەی بێنێت و بۆ ڕاگرتنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تایبەت پەرەپێدانی شارۆچکەکان و داگیرکردنی زیاتری خاکی فەڵەستین، گوشار لە سەر ئەم ڕژێمە دابنێت./.