بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بازاڕە کۆنەکەی ڕامسەر هەموو جۆرە خواردنە بەتامەکان کۆکراونەتەوە، لە ماسی تا هەموو جۆرە ترشی و خواردنێکی دیکە کە هیچ کەسێک ناتوانێت بە ئاسانی لە تەنشیت ئەواندا تێپەڕ ببێت و بە دڵنیاییەوە دەبێت کەمێک لەوان بخواتەوە.
ژنە دەستگێڕەکان کە بەرهەمەکانی وەک ماست و شیر و سەوزە دەفرۆشن، ئەو کەسانەی کە لەو بازاڕەدا مۆسیقا دەژەنن و کەشێکی دڵڕفێنیان دابین کردووە کە سرنجی هەر گەشتیارێک ڕادەکێشن.
مێژووی ئەم بازاڕە بۆ 80 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە کە بە هۆی ئامادەبوونی گوندنشینەکان، شوێنێک بۆ ئاڵوگۆڕی کاڵا بە کاڵا بووە کە لەو سەردەمەی ئێراندا بە ” مامەڵەی پایاپای ” ناوبانگی دەرکردبوو، بەڵام ئەمڕۆ باوی نەماوە.
کشتووکاڵ و ئاژەڵداری بە دوو پیشەی سەرەکیی زۆرینەی خەڵکی مازندەران دادەنرێت، بەشێکی زۆری دانیشتووانی ئەم پارێزگایە بەم دوو پیشەوە سەرقاڵن و لە ساڵانێکی دوور و درێژەوە تا ئێستا بەرهەمەکانیان لە بازاڕە کۆنەکەدا دەخەنەڕوو و لە هەر چوار وەرزەکەی ساڵدا ئەم بازاڕەش گەشەیەکی بەرچاوی هەیە.
بازاڕەکە کەوتووەتە گۆڕەپانی ئیمام خومەینی ڕامسەر وەک سەرەکیترین گۆڕەپانی شارەکە./.