بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێوازی ئامادەکردنی ئەم پێکهاتەیە وا دەبێت کە کوپێک ئاو و یەک کەوچک هەنگوین و دارچین لە بەردەستدا بێت، دارچینەکە خۆت بیهاڕێت و هەنگوینەکەش خۆماڵی بێت، هەر دووی تێکەڵ بە ئاوەکە دەکرێت و بۆ ماوەیەک دەکوڵێنرێت و پاش ساردبوونەوە دەخورێت، دەکرێت بەیانیان پێش نان و شەوان بخورێتەوە.
لە سوودە تەندرووستییەکانی ئەم پێکهاتەیە دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانە بدەین:
1 – بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی ئازار و هەوکردنی جومگەکان باشە.
2 – بەرزی کۆلیسترۆڵی خوێن ناهێڵێت.
3 – بۆ کۆکە و هەوکردنی بۆریەکانی هەناسە باشە.
4 – بۆ ڕێگری لە هەوکردنی میزڵدان و میزەڕۆ باشە.
5 – هەڵامەت ناهێڵێت.
6 – دژی دڵەکزێ و هەوکردن و برینی گەدە و ڕیخۆڵەیە.
7 – دژی شێرپەنجەیە.
8 – بۆ لەناوبردنی غازاتی سک و خەراپی هەرسکردنی خۆراک باشە.
9 – بۆ بێهێزی و بێتاقەتی باشە.
10 – لە کاتی گیرانی بۆرییەکانی خوێنی دڵ بەکارهێنانی باشە.
11 – دژی زوو پیربوونە.
12 – تێکەڵی هەنگوین و دارچین دەکرێت لە پێست بدرێت بۆ چارەسەرکردنی هەوکردن و هەروەها بۆ لابردنی شوێنی زیپکەی دەموچاو.
13 – بۆ گیرانی گوێ و کێشەی بیستن باشە.
14 – بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە باشترە بە کار بهێندرێت.
15 – بۆ دابەزینی کێشی زیادەی جەستە باشە./.