بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئامادەبوونی ئێران بە ڕاوێژکاران و هێزەکانی سوپای پاسداران لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق لە گەرمەی شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش، زۆرتر لەو کاتانەی هەستی پێدەکرا کە هێزە ئامادەبووەکانی دیکە لە عێراق، داگیرکردنی ئەم وڵاتەیان وەک ڕاستییەک قبووڵ کردبوو بەڵام کاتێک سەرکەوتن مسۆگەر دەکرا، تەنانەت میدیاکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا نەیاندەتوانی ستایشی ئەم ڕۆڵە کاریگەرەی ئێران نەکەن.
شاری ئامرلی لە عێراق وەک نموونەیەکە کە چەندین مانگ لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە گەمارۆ درابوو و لە پاش ئازادکردنی ئەم شارە، ئاژانسی ڕۆیتەرزی بەریتانیا لە یەکەم میدیاکانی ڕۆژئاوا بوو کە لە ڕاپۆرتێکدا شرۆڤەی ڕۆڵی گرنگی ئێرانی لە ئازادکردنی ئەم شارەدا کرد.
ئانتی وا لە سەر ئەم تەوەرە ڕایگەیاند: کاتێک لایەنەکانی دیکە لە بەڕێوەبردنی گۆڕەپانی شەڕەکە لاواز بوون، ژنڕاڵ قاسم سولێمانی پیاوی ئەرک و ڕاسپاردە دژوارەکانی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانە و دەوترێت کە زۆرترین نەخشەی نەک تەنیا لە دژی هێرشەکان، بەڵکوو بۆ بەرگری لە شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر داعش داڕشتووە.
ئەم وێنانە تەنیا چەند نموونەیەکی تایبەت بە ڕۆڵی هێزەکانی ئێران و دانپێدادانی میدیاکانی وڵاتانی ڕۆژئاوایە لە سەر ڕۆڵی کاریگەری سوپای پاسداران لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم.
سەرەڕای ئەم هەموو دانپێدادانەی کە لە سەر ڕۆڵی کاریگەری سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە زمانی میدیاکانی وڵاتانی ڕۆژئاواوە بیسترا و بینرا، لە ئاکامدا بە پێی ئەو بنەمایەی کە ئەو وڵاتانە لە هەندێک بابەتی وەک مافی مرۆڤ و تیرۆریزم پەیرەویان کردووە و دەڵێن ” یان لە گەڵ من بە یان دوژمنی من بە “، دوژمنایەتیی ئەو وڵاتانە بەرامبەر بە ئێران و سوپای پاسداران وەک سیاسەتێکی دووفاقی و گوێڕایەڵبوونی ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی پێی نایە قۆناغێکی نوێوە.
ئەمریکییەکان هەوڵیان داوە کە لە سەر هەمان بنەما مامەڵە لە گەڵ سوپای پاسداران بکەن. بەڵام ئێران لە هەمان سەرەتای سەرهەڵدانی داعش و تاوانەکانی لە سوریا و عێراق، ئەو پەیامەی بە ڕاشکاوانە گەیاندە بەرەی وڵاتانی ڕۆژئاوا کە دەزانێت سەرچاوەی داعش لە کوێیە و دوژمنی سەرەکی کێیە. ئێران ڕایگەیاند کە نابێتە بەشێک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ناو دژ بە داعش بەڵام وەک یەک وڵات، خۆی بە تەنیا و ئەڵبەت بە هاوکاری توانا ناوخۆییەکانی وڵاتانی وەک عێراق تیرۆریزمی ڕوبەڕوی ئەو شکستە کردەوە کە بێگومان لە مێژوودا تۆمار کراوە.
ئەگەر ڕۆژێک ئەوە بڵاو کرایەوە کە داعش لە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکان لای ئەمریکا و ئەورووپا نەماوە، تووشی سەرسوڕمان نەبن، لە بەر ئەوەی کە هەر ئێستاش داعش تەنیا لە ڕووی میدیاییەوە بۆ ئەمریکا دوژمنە. جیهانی ڕۆژئاوا هەر کات پێویست بێت و بەرژەوەندییەکانیان بخوازێت بە پێچەوانەوە دەبێت و بە شێوازێکی دیکە باسی بابەتەکانی وەک تیرۆریزم و مافی مرۆڤ دەکات.
ئەگەر نووسەر و ڕۆژنامەنووسێک لە کۆنسووڵخانەی وڵاتێک پارچە پارچە دەکرێت، ئەنجامدەری ئەم تاوانە، سەرەتا بۆ ڕازیکردنی ڕای گشتی بە جۆرێک مامەڵەی لە گەڵ دەکرێت و پاشان لە بەر مسۆگەربوونی بەرژەوەندییەکانیان، پارێزباندی ڕۆژئاوایی ئەو خوێنڕێژانە دەگرێتەوە.
ئەگەر کەسانێک دژی شەڕەنگێزی، داگیرکاری و دەستێوەردانەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بن، تەنانەت ئەگەر شەڕی دژ بە تیرۆریستانی وەک داعش بکەن، وەک تیرۆریست ناو دەبرێن و ئەگەر کەسانێک بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا دابین بکەن تەنانەت ئەگەر خوێنی دەیان هەزار کەسی بێ تاوان لە شەقامەکاندا بڕێژن، بە تیرۆریست ناناسرێن، بەڵکوو بە کۆپتەری ئاپاچی و بە هەموو خزمەتگوزارییەکەوە شوێنی مانەوەیان دەگۆڕدرێت، وەک ئەوەی کە لە سەر گواستنەوەی تیرۆریستانی داعش لە نێوان سوریا و عێراق یان لەم دوو وڵاتەوە بۆ ئەفغانستان بڵاو بووەتەوە./.