بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕاپۆرتی مانگانەی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) پیشان دەدات کە مامناوەندی وەبەرهێنانی نەوتی عێراق لە ساڵی 2022 بە ڕێژەی لە سەدا 9.85 یان 399 هەزار بەرمیل زیادی کردووە و گەیشتە 4 ملیۆن و 448 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئۆپێک، عێراق لە ساڵی 2022 پاش سعوودیە دووەم گەورە وەبەرهێنەری نەوتی خاو لە نێو 13 ئەندامی ڕێکخراوەکە بووە، ئیمارات بە وەبەرهێنانی زیاتر لە 3 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە لە پلەی سێهەم، کوێت بە 2 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل لە پلەی چوارەم و ئێران بە 2 ملیۆن و 550 هەزار بەرمیل لە پلەی پێنجەمدا بووە.
مامناوەندی وەبەرهێنانی 13 وڵاتی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک لە مانگی ڕابردوو بە زیاتربوونی 91 هەزار بەرمیل بەراورد بە مانگی پێشووتری گەیشتە 28 ملیۆن و 971 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە./.