بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێوڕەسمی بەخشینی نازناوی مامۆستای پەکین بە ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئامادەبوونی سەرۆک، مامۆستایان و خوێندکارانی ئەو زانکۆیە بەڕێوەچوو.
هائۆ پینگ سەرۆکی زانکۆی پەکین لەو ڕێوڕەسمەدا وێڕای بەخێرهاتنی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوەری، وتی: بە پێی خزمەت و چالاکییەکانی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئێران و چین و هەروەها پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهان، نازناوی مامۆستای فەخری دەبەخشرێتە بەڕێزیان.
سەرۆکی زانکۆی پەکین وتی: بەخشینی نازناوی مامۆستای فەخری بە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پاش پەسەندکردنی لە ئەنجومەنی زانستیی زانکۆ بووە.
هەروەها لەو ڕێوڕەسمەدا بە ئامادەبوونی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی، ڕێز لە لی لینگ، لی ئینگ جون، شەب گوانگ و یوئینگ بینگ 4 مامۆستای پێشەنگی زانکۆی پەکین لە بواری ئێرانناسی و فێڕکردنی زمانی فارسی گیرا.
زانکۆی پەکین یەکەم زانکۆی گشتی و نیشتمانی چینە کە لە ساڵی 1898 دامەزراوە.
زانکۆی پەکین لە سەر ئاستی زانکۆکانی جیهان لە پلەی 23 و لە ئاسیا لە پلەی 2 دایە./.