بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد) نوێترین ئاماری بومەلەرزەکەی ئەم دواییەی بڵاو کردەوە.
ئافاد ڕایگەیاندووە کە هەڵمەتی هاوکاری و ڕزگارکردنی خەڵک لە زۆربەی پارێزگا زیانلێکەوتووەکان بەدەر لە پارێزگاکانی هاتای و قارەمان مەرعەش کۆتایی هاتووە.
بە پێی ئەو ئامارەش، تا ڕۆژی یەک شەممە 19 ی شوبات، 40 هەزار و 689 کەس بە هۆی بومەلەرزەکەی تورکیاوە گیانیان لە دەست داوە./.