بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو کەسانەی دەیانەوێت واز لە جگەرەکێشان بێنن، چەن خۆراکێک هەیە کە بۆ ئەم مەبەستە یارمەتیدەر دەبن.
1 – شیر:
یارمەتیت دەدات واز لە جگەرە بهێنیت و حەزەت بۆ جگەرەکێشان زۆر کەم دەکاتەوە، باشترە هەر کاتێک ویستت بیکێشیت، لە بری ئەوە پەرداخێک شیر بخۆیتەوە.
2 – سەوزە و میوە:
هەمان کاریگەری شیریان هەیە بۆ نەمانی حەزی جگەرەکێشان، لە بەر ئەوەی کە ڕێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسان و دژە هەوکردنی تێدایە، ژەهری جگەرە لە جەستەدا لا دەبات.
3 – چەرەسات و گەنمەشامی:
ئەو کەسانەی واز لە جگەرەکێشان دەهێنن، لە سەرەتادا هەست بە برسێتی دەکەن، بیرۆکەیەکی زۆر باشە ئەگەر هەمیشە چەرەسات لە ناو گیرفانتدا هەبێت، ئەمەش کالۆرییەکی کەمی تێدایە.
4 – خواردنە شیرینەکان:
خواردنە شیرینەکان بیرۆکەیەکی باشن، لە بەر ئەوەی کە وات لێدەکات زاڵ بیت بە سەر حەزی کێشانی جگەرە. دەتوانیت میوەی شیرین بخۆیت وەک ترێ یان بێرییەکان.
5 – دارچینی:
ئەو کەسانەی حەز بە جگەرە دەکەن، بە گشتی حەز بە تامی دارچینیش دەکەن.
6 – چای جینسینگ:
خواردنەوەیەکی زۆر باشە لە بەر ئەوەی کە هەستی ئارامبوونەوە و دڵخۆشی بە کەسەکە دەبەخشێت، بە پێچەوانەوەی جگەرەوە بۆ ماوەیەکی زۆر ئەو هەستە دەمێنێتەوە.
7 – بنێشت:
باشترە بۆ ئەوەی خۆت سەرقاڵ بکەیت، بنێشت بجویت، ئەمەش جگەرەت لە بیر دەباتەوە، گرنگە ئەو بنێشتەی دەیخۆیت شەکری تێدا نەبێت.
هەندێک خواردنیش حەزی جگەرەکێشان زیاد دەکەن، وەک خواردنی تیژ یان قاوە، هەر بۆیە هەوڵ بدە بۆ چەند مانگێک تا بە تەواوی واز لە جگەرە دەهێنیت، لە خواردنەوەی قاوە دووربکەویتەوە./.