بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە گەرمەی ئاڵۆزییە ناوخۆییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی پاش هاتنەسەرکاری کابینە توندڕۆکەی بنیامین نتانیاهۆ، هۆشدارییەکانی ناوەندە سیاسی و ئەمنییەکانی ئەو ڕژێمە سەبارەت بە بەردەوامی و تەشەسەندنی قەیرانەکە زیاتر بووە.
لەم چوارچێوەدا ئێسحاق هێرتزۆگ سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی شەوی چوارشەممە وتی کە ئیسرائیل لە قۆناغێکی دژواردایە و ڕوبەڕوی قەیرانێکی ناوخۆیی و زۆر مەترسیدار بووەتەوە.
ناوبراو وتی: ئیسرائیل و کۆمەڵگاکەی لە قۆناغێکی دژواردان و ئەم قەیرانە ناوخۆییەش هەڕەشە لە سەر هەموومان دادەنێت، لەم ڕۆژانەدا هەموومان زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە ڕوبەڕوی ناکۆکی و چەند بەرەکی بووینەتەوە.
سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە گەیشتنی ئەو ڕژێمە بە خاڵێکی بێ گەڕانەوە هۆشدارییدا./.