بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەواڵی دەرکردنی دوو دیپلۆماتکاری ئەڵمانیای ڕاگەیاند و وتی کە ئەوان بە هۆی هەڵسووکەوتی نابەرپرسانە و دەستێوەردانی نایاسایی حکومەتی ئەڵمانیا لە کاروباری ناوخۆیی ئێران دەرکراون.
ناوبراو بە ئاماژە بە بانگهێشتکردنی باڵیۆزی ئەڵمانیا بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر گوشارەکان، بەهێزەوە هەنگاو دەنێت.
کەنعانی وتی کە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکارییە بە پێی ڕێزی بەرامبەر بەڵام ئەگەر لایەنێک بیەوێت بنەماکان و سەروەری نیشتمانی لە بەرچاو نەگرێت، هەر بژرادەیەکی دیکە جێبەجێ دەکرێت./.