بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی گاردیەن لە ڕاپۆرتێکدا بە پشت بەستن بە ئامارەکانی سەنتەری سەربەخۆی توێژینەوەکانی خۆراک یان Food Foundation ڕایگەیاندووە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە بەریتانیا بە دەست برسێتییەوە دەناڵێنن بەراورد بە ساڵی 2022 دوو هێندە زیادی کردووە.
ڕۆژنامەی گاردیەن بە پشت بەستن بە ئامارەکانی ئەو سەنتەرە ڕایگەیاند کە ژمارەی منداڵە برسییەکانی بەریتانیا 4 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.
لە ڕاپۆرتەکەی گاردیەندا هاتووە کە لە مانگی کانوونی دووەمی 2023 لە هەر پێنج خێزان یەک خێزان (لە سەدا 22) بەشێک لە ژەمە خۆراکییەکانی خۆیان لە دەست داوە یان بۆ ماوەی ڕۆژێک خۆراکیان نەبووە کە ئەمەش بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی 2022 لە سەدا 12 زیادی کردووە.
ئامارەکانی ئەو سەنتەرەر ڕوونیکردووەتەوە کە 800 هەزار منداڵ لە بەریتانیا لە هەژاری تەواودا ژیان بە سەر دەبەن و مافی وەرگرتنی خۆراکی بێ بەرامبەریان لە خوێندنگەکانیش نییە./.