بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری جەختی لە سەر ڕۆڵی کەم وێنەی خۆڕاگری لە بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری ئەمریکا و تیرۆریزم لە عێراق کردەوە.
ناوبراو وتی: ئەگەر خۆڕاگری نەدەبوو، عێراقیش بوونی نەدەبوو و ڕژێمی دیکتاتۆریی بەعس بەردەوام دەبوو و ئیرادەی گەلی عێراقیش کۆتایی بە بوونی ئەمریکییەکان دێنێت.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی: ئەگەر فەتواکەی مەرجەعیەتی باڵا، ڕۆڵی خۆڕاگری و هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نەدەبوو، تیرۆریزم لەناو نەدەچوو و بە هۆی خۆڕاگری و تێکۆشانی ئەم ڕەوتە، دەسەڵات و سەروەری عێراق پارێزراوە.
عامری بە ئاماژە بە ڕۆڵی بەرچاوی شەهیدان سولێمانی و موهەندیس لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، وتی کە سەرجەم مەترسییەکانی لە دژی کۆمەڵگای عێراق بە هۆی وڵاتانی ڕۆژئاوایە و دەبێت ڕوبەڕوی ئەمە ببینەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕۆژئاوا گەیشتووەتە قۆناغی لاوازبوون و لەناوچوون و نایانەوێت کە گەلی عێراق ژیانێکی شەرەفمەندانە و بەکەرامەتیان هەبێت./.