بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هێزەکانی ئەمریکا ڕۆژی شەممە 4 ی ئازاری 2023 بە دەیان تەنکەر نەوتی سوریایان لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەی جزیرە بەرەو بنکە سەربازییەکانی خۆیان لە هەرێمی کوردستانی عێراق گواستووەتەوە.
ئاژانسی فەرمی سوریا لە سەر زاری سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایگەیاندووە کە 23 تەنکەر و بارهەڵگر نەوتی ئەم وڵاتەیان بردووەتە خاکی عێراق.
سانا ڕایگەیاندووە کە ئەم نەوتە تاڵانکراوەش لە خاڵی سنوری نایاسایی مەحمودیە براوەتە خاکی عێراق.
چەند سەرچاوەیەکی دیکەش ڕایانگەیاندووە کە 34 بارهەڵگر و تەنکەری دیکەش لە خاڵی سنوری نایاسایی ئەلوەلید براوەتە خاکی عێراق.
سوپای داگیرکاری ئەمریکا لە بەرواری 27 ی شوباتی 2023 بە هەمان شێوە نەوتی تاڵانکراوی سوریای بەرەو عێراق بردووە./.