بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی ڕافائیل گروسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی بە ئاژانە بە مێژووی هاوکارییەکانی ئێران لە گەڵ ئاژانس، جەختی لە سەر پێویستی هەڵسووکەوتی پیشەیی، بێلایەنی و سەربەخۆیی لە بڕیاردانی ئاژانس کردەوە.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی ڕایگەیاند کە ئێران بە پێی نیازپاکی و وەفا بە بەڵێنەکانی خۆی زیاترین هاوکاریی لە گەڵ ئاژانس هەبووە و دژایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بڵاوەپێکردنی چەکی کۆمەڵکوژ زیاتر لە هەر یاسایەکی نێودەوڵەتی، بۆ فەتوا مێژووییەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەگەرێتەوە.
ناوبراو وتی کە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی دۆسیەی ناوەکییان کردووەتە بیانوویەک بۆ زیاترکردنی گوشار و دوژمنایەتییەکان لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە کاتێکدا کە ڕژێمی زایۆنیستی پابەندی هیچ یاسایەکی نێودەوڵەتی نییە و خاوەنی زیاترین چەکی قەدەغەکراو و کۆمەڵکوژە.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی کە ئەمریکا بە کشانەوە لە ڕێکەوتنی ناوەکی، گەورەترین پێشێلکاری ڕێکەوتنەکەیە و وڵاتانی ئەورووپیش پابەندی بەڵێنەکانی خۆیان نەبوون، بەڵام ئێران پابەندی بەڵێنەکانی بووە و ئەمەش لە 15 ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکیدا هاتووە./.