بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ پێنج شەممە 9 ی ئازاری 2023 تەقینەوەیەک لە نزیک نووسینگەی حاکمی ویلایەتی بەلخ لە ئەفغانستان ڕوویدا و بەو هۆیەوە محەممەد داود مزمل و دوو لە پاسەوانەکانی کوژران.
وتەبێژی فەرماندەیی ئاسایشی تاڵیبان تەقینەوەکەی پشتڕاست کردووەتەوە بەڵام هیچ گرووپ و لایەنێک ئەو تەقینەوەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ کاتژمێر 8 ی بەیانی تەقینەوەیەک لە ناوچەی پێنجەمی شاری کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان ڕووی داوە./.