بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کاریگەرییە نەرێنییەکانی درەنگ خەوتنی منداڵان لە سەر جەستە و دەروونی ئەوان دەبێت. لە درێژەدا ئاماژە بەم چەند کاریگەرییەکی درەنگ خەوتنی منداڵان دەدرێت.
مەترسی ئەوەیان هەیە کێشی جەستەیان زیاد بکات، ئەمەش مەترسی لە سەر تەندرووستی دڵ دادەنێت و ئەگەری توشبوونی ئەوان بە نەخۆشی شەکرە زیاد دەکات.
منداڵەکان دەبن بە کەسێکی میزاجی و ئەمەش وا دەکات نەتوانن بە ئاسانی بڕیار بدەن.
گرفتی خەوتنیان بۆ درووست دەبێت و تووشی کەمخەوی دەبن، لە گەڵ ئەوەشدا ئەگەری وا هەیە تووشی ترس بن.
لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە کە ئەو منداڵانەی تا درەنگانی شەو دەمێننەوە زیاتر ئەگەری هەیە زیان بە خۆیان بگەێنن، ئەگەر لە ڕۆژێکدا بەو هۆیەوە کەمتر لە 6 کاتژمێر بخەون، سێ هێندەی منداڵی ئاسایی بیرۆکەی خۆکوشتن بە مێشکی ئەواندا دێت.
بۆ ئەوەی کە لە زیانەکان بە دوور بن، باشترە ڕۆتینێکی ڕۆژانە بۆ منداڵەکان دابنرێت کە شەوان لە کاتی دیاریکراودا بخەون و بەیانیان زوو لە خەو هەستن، هەروەها ڕێگا نەدرێت پێش نووستن ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بەکار بێنن لە بەر ئەوەی کە تووشی کەمخەوییان دەکات./.