بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق حوسێن سەلامی لە ڕێوڕەسمێکی سەربازیدا وتی: دوژمن بە هەموو توانایەکەوە هاتووەتە گۆڕەپانەکەوە بەڵام هەر چی هەوڵ دەدات بە ئەنجام ناگات و لە ئامانجەکانی دوور دەبێتەوە.
فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران بە ئاماژە بە تیرۆری شەهید حاجی قاسم سولێمانی لە لایەن ئەمریکای تاوانبارەوە، وتی: ئەم پیلانە بۆ لەناوبردنی خۆڕاگری لە ناوچەکە بوو بەڵام خۆڕاگری بە خوێنی شەهید سولێمانی و هاوڕێکانی زیاتر بەهێز بووە و دەبینین کە دوژمن پاشەکشەی کردووە و ئەمڕۆ شەهید حاجی قاسم سولێمانی بۆ شکستی دوژمن بەهێزترە لە سەردەمی ژیانی خۆی.
فەریق سەلامی وتی: ئەزموونی مێژووی نزیک و ڕووداوەکانی چەند مانگی ڕابردوو ئەو ڕاستییەی سەلماندووە کە هەر کات دوژمن بە هەموو هێز و توانایەکەوە دژی شۆڕشی ئیسلامی بوەستێتەوە، کاردانەوەی خەڵک هێندە بەهێز و کاریگەر دەبێت کە تەنانەت بۆ دوژمنیش چاوەڕواننەکراو دەبێت.
ناوبراو وتی: دوژمن هەرچی گوشارەکانی زیاتر دەژات، خەڵک بە هێزی زیاترەوە دەردەکەون.
فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: هەندێک دەیانەوێت خۆیان بە دۆست و خێرخوازی گەلی ئێران پیشان بدەن، ئەوان بە دوژمنان دەڵێن کە گوشارەکان زیاتر بکەن تا دەرمان و خۆراک بە دەستی خەڵک نەگات و بەمەش خۆیان بە خێرخوازی گەل پیشان دەدەن، ئەم سەرشۆڕییەی ئەوان بۆ گەلی ئێران ئاشکرا و ڕوون بووەتەوە./.