بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی ئێران شەوی یەک شەممە 12 ی ئازاری 2023 لە چاوپێکەوتنی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پرسی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چۆنیەتی پەرەپێدانی تاوتوێ کرد.
ڕاگەێندراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە داوە کە هەر دوو لا لەو چاوپێکەوتنەدا چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لە پێناو خزمەت گەیاندن بە بەرژەوەندی گەلانی هەر دوو وڵات تاوتوێ کرد.
سودانی لەو چاوپێکەوتنەدا جەختی لە سەر هەڵوێستی عێراق بۆ هەبوونی پەیوەندییەکی هاوسەنگ لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان و گرنگیدان بە لۆژیکی دانوستان و وتووێژ بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان کردەوە.
باڵیۆزی ئێرانیش سوپاس و دەستخۆشی خۆی و وڵاتەکەیی بۆ هەوڵەکان و ڕۆڵی عێراق لە نزیککردنەوەی تێڕوانینی تاران و ڕیاز و مسۆگەربوونی ڕێکەوتنەکەی پەکین ڕاگەیاند./.