بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە 13 ی ئازاری 2023 لە کۆشکی سەعدئاباد بە فەرمی پێشوازیی لە ئەلکساندر لۆکاشینکۆ سەرۆک کۆماری بیلاڕووس کرد.
سەرۆک کۆماری بیلاڕووس بە سەردانێکی فەرمی لە تارانە و بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکانی هەر دوو وڵات لە بواری پیشەسازی، گواستنەوە، کشتووکاڵ و تاوتوێکردنی دۆسیە گرنگەکانی ناوچەکە و جیهان لە ڕیزی ئامانجەکانی سەردانەکەی ڕاگەێندراوە./.