بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی فەرمی سوریا (سانا) ئەمڕۆ شەممە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانی بڵاو کردەوە.
سەرۆک کۆماری ئێران لەو چاوپێکەوتنەدا وتی کە ئێران و سعوودیە دوو وڵاتی گەورەن و زیندووکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەوان هاوکێشەکانی ناوچەکە دەگۆڕێت.
ناوبراو وتی: خاڵی گرنگ ئەوەیە کە ڕێبەری ئێران لە لوتکەی ناکۆکییەکان لە گەڵ سعوودیە بەردەوام جەختیان لەوە دەکردەوە کە نابێت ئەوە لەبیر بکرێت دوژمنی سەرەکی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستین.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی: ئێمە ئەوە قبووڵ ناکەین کە سعوودیە بە دوژمن دابنرێت یان ئێمە دوژمنی ئەو بین، ئەمڕۆ ڕاستییەکان بۆ زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە ڕوون بووەتەوە./.