بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا بە ئاماژە بە بەردەوامی پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم وتی کە پرۆسە سەربازییەکان لە دەرەوەی سنورەکان کۆتایی نەهاتووە و تەنیا چاوەڕوانی کاتی گونجاوین.
ناوبراو وتی کە تیرۆریستان لە قەندیل کۆبوونەتەوە و لەوێوە چالاکی دەکەن بەڵام قەندیل بە سەریاندا دەڕووخێنین.
ئەردۆغان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی تورکیاش وتی کە هەڵبژاردنەکانی 14 ی ئایار دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویی و دەیکەینە خاڵی وەرچەرخانی سەدەی تورکیا و تێیدا دەگەینە پێشکەوتنی جیدی./.