بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی شەمخانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە ” جیک سالیوان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری وەبەرهێنانی بۆمبی ناوەکی لە لایەن ئێرانەوە، ئیسرائیل بۆ ڕوبەڕوبونەوەی دەستکراوە دەبێت و ئەمەش بە فەرمی دەناسرێت “.
شەمخانی ڕایگەیاند کە ” ئەم لێدوانە بە واتای ئەوەیە کە ئەمریکا بەرپرسی تەواوی کردەوە تیرۆریستییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی دامەزراوەی ناوەکی و زانایانی ئێرانە و دەبێت لێکەوتەکانی ئەمەش قبووڵ بکات “./.