بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دادگای باڵای پاکستان ڕایگەیاندووە کە دەستبەسەرکردنی عمرانخان سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتە نایاسایی بووە و ئازاد دەکرێت.
لە بڕیارەکەی دادگای باڵای پاکستاندا هاتووە کە دەبێت عمرانخان ئازاد بکرێت و خۆی لە دادگای ئیسلام ئاباد ئامادە بێت.
عمرانخان بە دادگای باڵای پاکستانی ڕاگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکان لە بەرامبەر دادگای ئیسلام ئاباد ئەویان ڕفاندووە و ئەشکەنجەیان داوە.
لە شەڕ و پێکدادانی نێوان لایەنگرانی عمرانخان و هێزە ئەمنییەکانی پاکستان 8 کەس کوژران و نزیکەی 300 کەسیش بریندار بوون./.