بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حازم قاسم ئەمڕۆ هەینی 12 ی ئایاری 2023 لە کاردانەوەی بەرامبەر بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە، وتی کە بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان لە بەرامبەر تاوانی داگیرکارانی زایۆنیست لە غەززە، هانی ئەو ڕژێمەی بۆ تاوانی زیاتر داوە.
ناوبراو وتی: بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە بەرامبەر تاوانی زایۆنیستەکان، سیاسەتی دووفاقیی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە سەر دۆسیەی فەڵەستین ئاشکرا دەکات.
وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو 29 شەهیدی لێکەوتووەتەوە کە 6 منداڵ و 3 ژن لە نێو شەهیدەکاندان و 93 کەسیش بریندار بوون./.