بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە فەڵەستینییەکان دوانیوەڕۆی هەینی ڕایانگەیاند کە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شارۆچکە زایۆنیست نشینەکانی ناحل عوز و عەلومیم لە نزیک کەرتی غەززە لێدراوە.
بە هۆی بەرکەوتنی ڕۆکێتی خۆڕاگریی فەڵەستین لە شارۆچکەی ناحل عوز ئاگرکەوتنەوە ڕوویداوە و دووکەڵێکی زۆر بە سور ئاسمانی شارۆچکەکەدا بینراوە.
سەرچاوە فەڵەستینییەکان پاش ئەوە ڕایانگەیاند کە بنکەی سەربازیی ” ابو مطیبق ” سەر بە هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە نزیک سنوری ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەززە لە لایەن هێزەکانی خۆڕاگرییەوە کراوەتە ئامانج.
چەندین سەرچاوە ڕایانگەیاندووە کە لانیکەم 50 ڕۆکێت ئاراستەی ئەو بنکە سەربازییە کراوە./.