بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ” ئەبو حەمزە ” وتەبێژی سەرایا قودس باڵی سەربازیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی کە گرووپەکانی خۆڕاگری لە وەڵامی دوژمنی زایۆنیستی و شەڕی دژ بەو ڕژێمە لە گەڵ بزوتنەوەی جیهاد بوون.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە سەرجەم گرووپەکانی خۆڕاگری لە شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی ئەرک و بەرپرسیاریەتی خۆیان بە جێ هێناوە، وتی: جارێکی دیکە بە خوێنی فەرماندەکان و تێکۆشەرانمان، بەردەوامبوونمان لە ڕێگای بەرگری لە خاک و گەلی فەڵەستین سەلماند، ئەو 5 ڕۆژەی کە تێپەڕ بوو وەک گورزێکی کوشندە لە سەر پەیکەری لاوازی زایۆنیستەکان بوو، نتانیاهۆ هەوڵی ئەوەی دەدا کە بە خوێنی فەرماندە قارەمانەکانی ئێمە سەرکەوتن بۆ خۆی بە دەست بێنێت بەڵام وەڵامی خۆڕاگری بە تەکتیکی نوێ بووە هۆی ئەوەی کە قووڵایی ڕژێمی زایۆنیستی ببێتە نزیکترین شوێن لە کەرتی غەززەوە.
ئەبو حەمزە وتی: تیرۆری فەرماندەکانی خۆڕاگری لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە وەک سیاسەتێک بۆ کۆتایی هێنان بە خۆڕاگری، سوودێکی نابێت و ئەمڕۆ لە پاش شەهیدبوونی فەرماندەکان، ئێمە دڵنیایی بە گەلی خۆمان دەدەین کە فەرماندەکانی نوێ و جێگرەوەی ئەوان، ئەرک و بەرپرسیاریەتی سەر شانی خۆیان بە باشترین شێواز جێبەجێ کرد./.