بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترین هۆکارەکانی زیادبوونی کێشی لە وەرزی هاویندا باس کردووە کە لە درێژەدا هاتووە:
1 – نەخواردنی ژەمی بەیانی کە گرنگترین ژەمە:
پێویستە پێش کاتژمێر 9 ژەمی بەیانی خورابێت تا جەستە دەستبکات بە ڕزگاربوون و سوتانی چەوری.
2 – شەونخونی بە شێوەی بەردەوام:
درەنگ خەوتن دەبێتە هۆی تێکچوونی هۆرمۆنەکانی جەستە کە دەبنە هۆی زیادبوونی کێش لە گەڵ نەمانی حەز و توانای وەرزش و خەمۆکی و دڵتەنگی و دڵەڕاوکێ.
3 – زۆر خواردنی دۆندرمە و ساردەمەنی:
نیو قاپ دۆندرمە بە بڕی 230 کالۆری تێدایە، بە کرێم و قاوە بڕی 730 کالۆری تێدایە، ئەمەش بڕێکی زۆرە بۆ نموونە یەک کاتژمێر ڕاکردنی خێرا و بەردەوام پێویستە بۆ سوتاندنی بڕی 600 کالۆری.
4 – زۆر خواردنەوەی خواردنە گازییەکان:
لە بەر ئەوەی کە دەوڵەمەندن بە وزە و دەبنە هۆی قەڵەوی.
5 – زۆر خواردنی فاست فود:
وەک گەس و بێرگر و پیتزا، هەروەها زیاتربوونی خواردن لە دەرەوەی ماڵ لە چێشتخانەکانە و ڕێستورانتەکان کە خواردنەکانیان بەشی زۆری چەورە و بە تایبەت کە چوونە دەرەوەکان لە هاویندا هەمووی دەخرێتە شەوەوە بە هۆی گەرماوە.
6 – نەخواردنی میوە و سەوزە:
بە تایبەت لە ڕۆژدا، هەرچەندە لە هاویندا چەندان جۆری بە تام و چێژ هەیە و گەلێک سوودی تەندرووستی هەیە و زۆر باشترن لە میوەی هاوردەی وەک مۆز و هەرزانن و یارمەتی دابەزینی کێش دەدەن.
7 – زۆر خواردنەوەی شەربەت و ئاوی میوەی فرێش:
کە بڕێکی زۆر وزەیان تێدایە و ڕیشاڵیان تێدا نییە و نیوەی ڤیتامین و کانزا و مادە دژە ئۆکسانەکانی تێدا نەماوە.
8 – زۆر بەکارهێنانی مایۆنیز و مادە هاوشێوەکانی:
ئەمانەش وزەی زۆریان تێدا هەیە.
9 – زۆر دوبارەبوونەوەی سەیران و چوونە دەرەوە بە خێزانی:
کە بڕێکی زۆر خواردن دەخورێت لە بری گەڕان و هەڵمژینی هەوای پاک و چێژ بینین لە سرووشت و شوێنە جوانەکان.
10 – کەمبوونی ڤیتامین D:
باشترین کات لە نێوان کاتژمێر 10 بۆ 12 بۆ ماوەی نیو کاتژمێر چوونە بەر هەتاو بۆ ئەوەی کە ئەم ڤیتامینە بۆ جەستە دابین بکرێت.
11 – وەرزشنەکردن:
وەرزشنەکردن و کەمبوونەوەی جوڵە و نەڕۆیشتن بە پێ و دانیشتن و بەسەربردنی کاتێکی زۆر بە دیار مۆبایل و ئینتەرنێت و یاریە ئەلیکترۆنییەکان./.