بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاتریارک مار ئاوای سێهەم ڕوئیل ڕێبەری جیهانیی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشوری لە گەڵ ئایەتوڵڵا ئەعرافی بەڕێوەبەری ناوەندە ئائینییەکانی قۆم لە ئێران کۆبووە.
ئایەتوڵڵا ئەعرافی لەو کۆبوونەوەدا سەردانەکەی ڕێبەری جیهانیی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشور و شاندی یاوەری بۆ ئێران بە پیشاندەری پەیوەندی قووڵی نێوان ئائینەکان لە ئێران ناو برد و بە ئاماژە بە گرنگی و پێگەی ئائینی شاری قۆم، وتی: قۆم یەکێکە لە گرنگترین ناوەندەکانی ئائینی و پەرەپێدانی بیر و هزری ئیسلامی، نەک تەنیا لە ئێران، بەڵکوو لە سەر ئاستی جیهانی ئیسلام و جیهان بە گشتی و ڕەنگە بتوانین بە ناوەندێک ناوی ببەین کە وێنەی لە جیهاندا زۆر کەمە.
ناوبراو شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی بە بزوتنەوەیەک بۆ گەڕانەوەی مرۆڤایەتی بە ئائین و بیر و هزری ئائینی ناو برد کە لە قۆمدا بناغەی داڕێژرا و وتی: 60 ساڵ بەر لە ئێستا لە شاری قۆم ئیمام خومەینی (رە) لە بەرامبەر دیکتاتۆریەت و هەوڵەکان بۆ کاڵکردنەوەی ئائین لە ژیانی سیاسی و ڕۆژانەی خەڵک خۆڕاگرانە وەستان و ئەم بانگەوازەش بۆ گۆڕانکاری هەتا ئێستا سەرچاوەی زۆر شۆڕش و گۆڕانکاری لە سەر ئاستی جیهاندا بووە.
بەڕێوەبەری ناوەندە ئائینییەکانی قۆم هەروەها ئاماژەی بە گرنگیدانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە مەسیحییەکان و بنەماڵەی شەهیدانی مەسیحی لە ئێران دا و وتی کە ئەمەش پیشاندەری ڕێزگرتنی تایبەتی ئایدۆلۆژیای شۆڕشی ئیسلامییە بە ئائینەکانی دیکە.
ئایەتوڵڵا ئەعرافی وتی کە مەسیحییانی ئاشوری لای ئێمە خاوەن ڕێز و پێگەی تایبەتن و هیوادارین ئەم ڕێز و پێکەوەبوونە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر ببێت./.