بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ئێحسان خاندوزی وەزیری ئابوری و دارایی کۆماری ئیسلامی ئێران لە میانەی کۆبوونەوەی لە گەڵ سوڵتان حەسبی وەزیری دارایی عۆمان بە ئاماژە بە سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەو وڵاتە، پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵاتی بە گرنگ ناو برد و ئامادەیی تارانی بۆ پێشوازی لە سوڵتانی عۆمان ڕاگەیاند.
خاندوزی وتی کە پەیوەندییەکانی ئێران و عۆمان، پەیوەندییەکی برادەرانەیە و زیاترە لە پەیوەندییەکی سیاسی نێوان دوو وڵات.
ناوبراو وتی کە سەردانەکەی داهاتووی سوڵتانی عۆمان بۆ تاران بە دەرفەتێک بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو لا دادەنرێت.
وەزیری دارایی عۆمانیش لەو کۆبوونەوەدا پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵاتی بە بەردەوام و هۆکاری هاوسەنگی لە ناوچەکە ناو برد.
سوڵتان حەسبی سەردانی وەبەرهێنەران و بازرگانانی ئێرانیی بۆ عۆمان بە ئەنجامی سەردانەکەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بۆ مەسقەت و ئاسۆی دیاریکراوی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات ناو برد.
ناوبراو وتی کە پێویستە بازرگانانی هەر دوو وڵات بۆ ئاڵوگۆڕی کاڵا و بەرهەمەکانی ئێران و عۆمان هان بدرێن./.