بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا کە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی سەردانی سعوودیەی کردووە، دوانیوەڕۆی چوارشەممە 17 ی ئایاری 2023 لە گەڵ فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە کۆبووە.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا تاوتوێی دوایین گۆڕانکارییەکانی سوریا و ناوچەکەیان کرد و سەبارەت بە پرسە هاوبەشە پەیوەندیدارەکانیش بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
فەیسەڵ مێقداد بە پەیامنێرانی ڕاگەیاندووە کە بەرپرسانی باڵای سوریا و سعوودیە بڕیاریان داوە کە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە ئاست و پێگەی گەلانی هەر دوو وڵاتدا بێت، هەروەها بڕیاری ئەوەش دراوە کە بە بێ گەڕانەوە بە دواوە بەرەو پێشکەوتنی زیاتر لە پەیوەندییەکاندا هەنگاو بنێین./.