بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ڕێکەوتنی هێڵی ئاسنی ڕەشت – ئاستارا کە بە شێوازی ئۆنلاین بە بەشداری هەر دوو سەرۆک کۆماری ئێران و ڕووسیا بەڕێوەچوو، وتی: ئەم ڕێڕەوە پشکی گرنگی لە دابینکردنی ئاسایشی خۆڕاکی ئێران و وڵاتانی کەنداوی فارس دەبێت.
ناوبراو وتی: بە کردنەوەی ئەم ڕێڕەوە دەتوانرێت ئاڵوگۆڕ بە بەرهەمەکانی خۆراک و بەرهەمەکانی دیکە لە نێوان وڵاتانی پەراوێزی دەریای خەزەر و وڵاتانی کەنداوی فارس بکرێت.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: ئامانج لە کردنەوەی ئەم هێڵە، پێکەوەبەستنی بەندەرەکانی ڕووسیا و ئێرانە.
پوتین وتی کە پەیوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا لە ئاستێکی باڵادا بەردەوامە، مۆسکۆ گرنگییەکی زۆر بە پەیوەندییەکانی لە گەڵ تاران دەدات و ئێمە هەوڵی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەدەین./.