بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرۆک کۆماری سوریا سەردانی سعوودیەی کرد و لە فڕۆکەخانەی جەدە لە لایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکرا.
بەشار ئەسەد بڕیارە ڕۆژی هەینی 19 ی ئایاری 2023 لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبیدا بەشداری بکات.
بەدر بن سوڵتان جێگری میری مەککەی پیرۆز لە فڕۆکەخانە پێشوازیی لە بەشار ئەسەد کرد.
سەرۆک کۆماری سوریا لە گەڵ ئەحمەد ئەبولغەیس ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی کۆبووە./.