بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دیمێتری پسکۆف وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیا، ئەمڕۆ پێنج شەممە 18 ی ئایاری 2023، جەختی لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و ئێران بە بێ گرنگیدان بە گوشارەکانی ئەمریکا کردەوە.
ناوبراو وتی: ڕووسیا، ئێران و ژمارەیەکی دیکە لە وڵاتان، سەرەڕای گوشارەکانی ئەمریکا، درێژە بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان بە پێی ڕێزی بەرامبەر و بەرژەوەندی هاوبەش دەدەن.
پسکۆف وتی کە دەزانین گوشارەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە دژی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و وڵاتانی دیکە بەردەوام دەبێت./.